بارسێلۆنا تووشی شكستێكی جه‌رگبڕ بووه‌وه
له گه‌ڕی 27ـه‌مینی لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی تووشی شكستێك جه‌رگبڕبووه‌وه و یارییه‌كه‌ی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك دۆڕاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 12 ئاداری 2017، یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ لاكۆرۆنیا میوانداریی یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌رلیستی خوله‌كه‌ی كرد.
یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ له خوله‌كی 40 به گۆڵێكی خۆزێ لویس سامارتین پێشكه‌وت، دواتر لویس سوارێز له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م به‌دیاریكراوی له خوله‌كی 46 ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
پاشان له خوله‌كی 74 دیسان دیپۆرتیڤۆ له رێگه‌ی ئه‌لێكس پێشكه‌وته‌وه، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به سه‌ركه‌وتنی دیپۆرتیڤۆ كۆتایی هات، به‌مه‌ش یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ كۆتایی به ریكۆرده‌كه‌ی بارسا هێنا كه 16 یاری بوو نه‌دۆڕا بوو.
بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به 50 خاڵ له پێشه‌نگی خوله‌كه مایه‌وه، یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ به 27 خاڵ بۆ خانه‌ی پازده‌یه‌م هه‌ڵكشا.