بارودۆخی گۆڵكاره تۆقێنه‌ره‌كه‌ی پرێمه‌رلیگ له مه‌ترسیدایه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاتندنی ئینگلیزی، بارودۆخی هاری كین هێرشبه‌ری یانه‌ی تۆتێنهام له مه‌ترسیدایه، له كاتێكدا ئه‌م یاریزانه ئێستا به 19 گۆڵ سه‌رلیستی گۆڵكارانی پرێمه‌رلیگی گرتووه.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، 16 ئاداری 2017، تۆڕی سكای سپۆرتی به‌ریتانی ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی هاری كه‌ینی هێرشبه‌ری تۆتێنهامی له یاریگه‌كان ئاشكرا كردووه.
هاری كه‌ین له یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر میلوال له جامی فێدراسیۆنی ئینگلاند تووشی پێكان بوو، له دوایین پشكنینه‌كانیش ده‌ركه‌وتووه پێكانه‌كه‌ی له به‌سته‌ره‌كانی پاژنه‌ی پێی راستیه‌تی.
چه‌ند رۆژنامه‌یه‌ك بڵاویانكردبووه‌وه كه هاری كه‌ین پێویستی به 2 تا 3 مانگ هه‌یه بۆ چاكبوونه‌وه له پێكانه‌كه‌ی، به‌ڵام تۆڕی سكای سپۆرت ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه و بڵاویكردۆته‌وه كه هاری كه‌ین بۆ ماوه‌ی 4 تا 6 مانگ داده‌بڕێت و تا مانگی مایۆی داهاتوو ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه یاریكردن.