گریزمان دوو به‌هێزترین به‌گریكار ده‌ستنیشان ده‌كات كه رووبه‌ڕووی بۆته‌وه
ئه‌نتوان گریزمان، هێرشبه‌ری فره‌نسی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له لێدوانێكدا دوو به‌هێزترین به‌گریكار ئاشكرا ده‌كات كه رووبه‌ڕووی بۆته‌وه و، داهاتووی خۆشی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 20 ئاداری 2017، ئه‌نتوان گریزمان هێرشبه‌ری ئاتڵێتیكۆ، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا، ده‌ڵێت: رامۆس و پیپی دوو به‌هێزترین به‌رگریكاران كه له ژیانی وه‌رزشیمدا رووبه‌ڕوویان بوومه‌ته‌وه.
له باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له چوونی بۆ یانه‌كانی پاریس سانجێرمان یان مانچێسته‌ر یونایتد ده‌كات، گریزمان ده‌ڵێت: من لێره دڵخۆشم و ده‌مێنمه‌وه و بۆ هیچ یانه‌یه‌ك ناڕۆم.
گریزمانی 25 ساڵان، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی له یانه‌ی ریال سوسیدادی ئیسپانیا بوو، دواتر له هاوینی 2014 بۆ ریزه‌كانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید گواسترایه‌وه، ئه‌م وه‌رزه‌ش 14 گۆڵی له لالیگا تۆمار كردووه.