گریزمان هه‌ڕه‌شه له كریستیانۆ و مێسی ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، له راپۆرتێكدا پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه گریزمان ئه‌م وه‌رزه پێشه‌نگی باشترین یایریزانی جیهان له كریستیانۆ و مێسی وه‌رده‌گرێت.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 2 ئایاری 2017، رایگه‌یاندووه كه ئامار و ژماره‌كانی ئانتوان گریزمان هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر كریستیانۆ، به‌و پێیه‌ی ئه‌م وه‌رزه هه‌ردووكیان له 2017 توانیویانه 16 گۆڵ تۆمار بكه‌ن.
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی نووسیوه كه گریزمان سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ بۆ وه‌گرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان گه‌شتی زیورخی كرد، به‌ڵام خه‌ڵاته‌كه بۆ كریستیانۆ بوو، ئه‌و ته‌نیا چه‌پڵه و ئاماده‌بوونی له مه‌راسیمه‌كه پێ‌بڕا، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه ئه‌م حاڵه‌ته‌دا پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه و گریزمان خه‌ڵاته‌كه به‌رز ده‌كاته‌وه و كریستیانۆ و مێسیش ده‌بێت چه‌پڵه‌ی بۆ لێبده‌ن.
ئانتوان گریزمانی فره‌نسی ئه‌م وه‌رزه له لالیگا 16 گۆڵی تۆمار كردووه و له چامپیۆنزلیگیش یانه‌كه‌ی گه‌یاندۆته قۆناخی پێشكۆتایی و ئه‌مشه‌و رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید ده‌بێته‌وه.