هۆكینگ ده‌چێته سه‌ر مه‌ریخ
K24 - هه‌ولێر:
ستیڤن هۆكینگ، زانای به‌ناوبانگی فیزیا، رۆژی دوو شه‌ممه 20/3/2017 رایگه‌یاند" حه‌زده‌كه‌م گه‌شتێك بۆ سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ"مارس" ئه‌نجام بده‌م".
ئه‌و زانا بریتاینییه له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (ITV) بریتانیا گووتی" ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌ی سه‌رمایه‌دار "ریچارد برانسۆن" كه تایبه‌ته به گه‌شت بۆ بۆشایی ئاسمان، بچمه سه‌ر مه‌ریخ".
هۆكینگ باوكی 3 منداڵه گوتوویه‌تی" ئه‌و خۆشیه‌ی له میانی گه‌شتێكدا بۆ مه‌ریخ هه‌ستی پێده‌كه‌م، هاوشێوه‌ی ئه‌و خۆشییه‌یه كاتێك بوومه باوكی 3 منداڵ هه‌ستمپێكرد".
هۆكینگ ده‌ڵێت" پێموابووه ئیتر ناتوانم سه‌ردانی مه‌ریخ بكه‌م، له كاتێكدا ته‌مه‌نم گه‌یشتووه‌ته 75 ساڵ، به‌ڵام برانسۆن گه‌شتی مه‌ریخی بۆ پێشنیاركردووم و منیش بۆ قبوڵكردنی ئه‌و گه‌شته دوو دڵ نیم".
ستیڤن هۆكینگ، ساڵی 1942 له شاری ئه‌كسفۆردی بریتانی له دایكبووه و یه‌كێكه له دیارترین زاناكانی بواری فیزیای تیۆری له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
هۆكینگ له زانكۆی ئه‌كسفۆرد خوێندوویه‌تی و پله‌ی شه‌ره‌فی یه‌كه‌می فیزیای پێبڕاوه و خوێندنی له زانكۆی كمبردج ته‌واوكردووه و پله‌ی دكتۆرای له زانستی گه‌ردوون به‌ده‌ستهێناوه، توێژینه‌وه‌ی تیۆری زۆری ده‌رباره‌ی گه‌ردوون و په‌یوه‌ندی نێوان كونه ره‌شه‌كانی گه‌ردوون و جوڵه‌ی گه‌رمی هه‌یه و توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌شی له‌سه‌ر ریزبه‌ندی سه‌رده‌مه‌كان هه‌یه.