خەڵكی مەریوان دژی بڕیارێكی حكوومەتی ئێران دەوەستنەوە

20كەس دەستگیركراون و خۆپێشاندەران شەش رۆژە خێمەیان لە سەر رێگای ئەم شوێنە هەڵداوە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

شارەوانی و قایمقامی شاری مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڕیاریانداوە، زبڵ و خاشاكی ئەم شارە لە دۆڵی سماقانی ناوچەی سەرشیو بسووتێنن و دواتر پاشماوەکانی ژێر چاڵ بکەن. خەڵکی ئەم ناوچەیەش بۆ رێگرتن لەم بڕیارە شەش رۆژە خێمەیان لە سەر رێگای ئەم شوێنە هەڵداوە و دەڵێن، رێگا نادەین شوێنی ژیانمان بەم بڕیارە لەناو بچێت.