وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر رفاندنی پێشمەرگە سویدیەكە لەلایەن پەكەكەوە ھاتە دەنگ

"نیگەرانیی خۆمان لە بەرامبەر ئەم کردارە دەردەبڕین و هێزەکانی پەکەکە بە بەرپرسیار دەزانین لە ژیانی ئەم پێشمەرگەیە"

K24 - ھەولێر

لەسەر رفاندنی پێشمەرگەیەكی خۆبەشی سویدی بەناوی تۆنی ئێکمان، لەلایەن ھێزەكانی پەكەكەوە، وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت: " نیگەرانیی خۆمان لە بەرامبەر ئەم کردارە دەردەبڕین و هێزەکانی پەکەکە بە بەرپرسیار دەزانین لە ژیانی ئەم پێشمەرگەیە".

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە ھاتووە: "ماوەیەکە پێشمەرگەی خۆبەخش تۆنی ئێکمان لە سنووری شنگال لە لایەن هێزێکی سەر بە پەکەکەوە رفێندراوە و تا ئێستا لە لای ئەو هێزەوە دەستبەسەرە، ناوبراو ماوەیەک لە سنووری کەرکوک و دواتریش لە سنووری شنگال شانبەشانی هێزەکانی پێسمەرگە لە دژی داعش لە سەنگەردابووە".

وەزارەتی پێشمەرگە راشیدەگەیەنێت: "نیگەرانیی خۆمان لە بەرامبەر ئەم کردارە دەردەبڕین و هێزەکانی پەکەکە بە بەرپرسیار دەزانین لە ژیانی ئەم پێشمەرگەیە و هیوادارین لە زووترین کاتدا ئازاد بکرێت".

 

دەقی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە

 نیگەرانین لە چارەنووسی پێشمەرگەی سوێدی خۆبەخش تۆنی ئێکمان

 ماوەیەکە پێشمەرگەی خۆبەخش تۆنی ئێکمان لە سنووری شنگال لە لایەن هێزێکی سەر بە پەکەکەوە رفێندراوە و تا ئێستا لە لای ئەو هێزەوە دەستبەسەرە، ناوبراو ماوەیەک لە سنووری کەرکوک و دواتریش لە سنووری شنگال شانبەشانی هێزەکانی پێسمەرگە لە دژی داعش لە سەنگەردابووە. ئێمە نیگەرانیی خۆمان لە بەرامبەر ئەم کردارە دەردەبڕین و هێزەکانی پەکەکە بە بەرپرسیار دەزانین لە ژیانی ئەم پێشمەرگەیە و هیوادارین لە زووترین کاتدا ئازاد بکرێت. وەزارەتی پێشمەرگە لەگەل لایەنە پەیوەندیدارەکان هەموو هەوڵ و توانای خۆی دەخاتەگەڕ بۆ ئازادکرانی ئەم پێشمەرگە خۆبەخشە.

28/3/2017