"خانم یان له تاوه‌ره‌كه وه‌ره خواره‌وه یان خۆت پاره‌كه‌ی بده"
K24 - هه‌ولێر:
225 هه‌زار كه‌س واژۆیان له‌سه‌ر داواكارییه‌ك كردووه تا میلانیا تره‌مپ خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا، له تاوه‌ره‌كه‌ی تره‌مپ بێته خواره‌وه و بچێته كۆشكی سپی بژی، یان خه‌رجی پاسه‌وانه‌كانی تاوه‌ره‌كه خۆی خه‌رجی بكات".
ئه‌وانه‌ی نامه‌كه‌یان واژۆكردووه له پێگه‌ی "چاینگ.ئۆرگ" ده‌ڵێن" هاووڵاتیان بڕێكی زۆر پاره بۆ پاسه‌وانی و پاراستنی خانمی یه‌كه‌م ده‌ده‌ن، ئه‌و ده‌بێت یان بچێته كۆشكی سپی، یان خۆی ئه‌و پاره‌یه خه‌رج بكات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن" ئه‌و خه‌رجییانه هیچ ده‌ره‌نجامێكی باشی بۆ وڵات نییه و پێویسته رابگیرێن".
ئه‌و داواكارییه‌ش پاش واژۆكردنی له‌لایه‌ن ئه‌و ژماره زۆره‌ی خه‌ڵكی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه راده‌ستی هه‌ر دوو سیناتۆری دیموكراته‌كان،"بێرنی سانده‌رز" و ئه‌لیزابێس وورن" یان كردووه.
میلانیا پێشتر گوتبووی" له تاوه‌ری تره‌مپ له‌گه‌ڵ بێرنی كوڕم ده‌مێنمه‌وه تا ساڵی خوێندن ته‌واو ده‌بێت".
بۆیه پاره‌یه‌كی زۆر بۆ پاسه‌وانانی تاوه‌ره‌كه خه‌رج ده‌كرێت و رۆژانه 127 تا 146 هه‌زار دۆلاری تێده‌چێت، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی نیویۆرك كه خۆیشی له‌م كاره ناڕازییه، پێشتر ده‌نگی هه‌ڵبڕیبوو و ئه‌و ژمارانه‌شی راگه‌یاندبوو كه بۆ پاسه‌وانی خانمی یه‌كه‌م و كوڕه‌كه‌ی خه‌رج ده‌كرێت".