"كریستیانۆ له ریال مه‌درید ده‌ڕوات، ئه‌گه‌ر ئه‌م یاریزانه په‌یوه‌ندی به یانه‌كه بكات"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ ریال مه‌درید به‌جێده‌هێڵێت ئه‌گه‌ر هازارد په‌یوه‌ندی به یانه‌كه بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 5 نیسانی 2017، پێگه‌ی ده‌یلی ستاری بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كانی زێدانی راهێنه‌ری شایانه بۆ كڕینی ئیدین هازارد سه‌ربگرێت، راسته‌وخۆ كریستیانۆ ماڵئاوایی له یانه مه‌دریدییه‌كه ده‌كات.
هه‌مان سه‌رچاوه، زانیاری ئه‌وه‌شی ده‌ستكه‌وتووه، زێدان بڕیاریداوه له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی له گواستنه‌وه‌ی هازارد، راسته‌وخۆ هه‌وڵه‌كانی به ئاراسته‌ی ئانتوان گریزمان چڕ ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه بریتانیاییه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه هاتنی گریزمانیش هه‌مان شته و دیسان رۆیشتنی كریستیانۆی لێده‌كه‌وێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی Diario Golـی ئیسپانیا، ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاستكردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه كریستیانۆ هه‌ڕه‌شه‌ی جێهێشتنی ریال مه‌دریدی كردووه ئه‌گه‌ر هازارد یان گریزمان بۆ ریال مه‌درید بگوازرێنه‌وه.