ئیسرائیل پشتگیری له هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر سوریا ده‌كات

K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ پشتگیری خۆی بۆ هێرشی مووشه‌كیی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی له سوریا ده‌ربڕی.
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه، نه‌تانیاهۆ به ده‌بڕینی پشتگیری خۆی بۆ ئه‌م هێرشه رایگه‌یاند "سه‌رۆك تره‌مپ له وشه و كرده‌وه‌دا وه‌ڵامێكی به‌هێز و روون نارد: به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی جێگه‌ی قبووڵكردن نییه".
رۆژنامه‌ی Jerusalem post له‌مباره‌وه بڵاویكرده‌وه، بنكه‌ی هه‌وایی شه‌عیرات بۆ هێرشی كیمیایی بۆ سه‌ر هاووڵاتییان سڤیل له پارێزگای ئیدلب به‌كارهێنراوه، كه به‌هۆیه‌وه 77 كه‌س كوژران و زیاتر له 550 كه‌سی دیكه‌شی برینداربوون.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل له‌باره‌ی هێرشه‌كه ده‌ڵێت "ئیسرائیل به ته‌واوه‌تی بێ مه‌رج پشتگیری له بڕیاری سه‌رۆك ده‌كات و هیواداره په‌یامی روون نه‌ك ته‌نیا بۆ دیمه‌شق به‌ڵكو بۆ تاران و پیۆنگیانگ و شوێنه‌كانی دیكه‌شی ره‌وانه بكات".
له لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامه‌ی هائارێتز بڵاویكرده‌وه، نه‌تانیاهۆ "داوای پێكهێنانی ناوچه‌ی دژه فرین له سنووری نێوان ئیسرائیل و سوریا و هه‌روه‌ها له سنووری نێوان ئوردن و سووریا ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی له حكومه‌تی ئیسرائیل له‌م باره‌وه به رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه ئامانجی دامه‌زراندنی ئه‌م ناوچه‌یه، پێشیپێگرتنه به ده‌ستڕۆیشتوویی ئێران و حزبوڵڵا له سنووره‌كانی ئیسرائیل.
سوپای ئه‌مریكا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 59 مووشه‌كی تۆماهۆكی ئاراسته‌ی بنكه‌ی هه‌وایی شه‌عیرات له پارێزگای حومس كرد و به گوته‌ی پارێزگاری حمس ته‌ڵال ئه‌لبرازى 5 سه‌رباز كوژران و 7 دیكه‌شی برینداربوون.
گوتیشی ئه‌و بنكه ئاسمانييه رۆڵێكى گه‌وره‌ى هه‌بوو له شه‌ڕى دژى داعش و به هۆى هێرشى ئه‌مريكاوه زيانێكى زۆرى به‌ركه‌وتووه.
میدیا رووسه‌كان ئاماژه به وێرانبوونی ته‌واوی فڕۆكه‌خانه سه‌ربازییه‌كه‌ی شه‌عیرات ده‌كه‌ن، كه ته‌واوی فڕۆكه و كه‌ره‌سته‌كانی ناو ئه‌م بنكه هه‌واییه له‌ناوچوون.