هێرشه‌كه‌ى ئه‌مريكا نرخى نه‌وتى هه‌ڵكشاند

به‌ رێژه‌ى له‌ سه‌دا 2 به‌رز بوويه‌وه‌.

K24 – هه‌ولێر:

نرخى نه‌وت له‌ گرێبه‌سته‌ نه‌وتييه‌ دواخراوه‌كاندا به‌ رێژه‌ى له‌ سه‌دا 2 به‌رز بوويه‌وه‌. ئه‌مه‌ش له‌ ژێر كاريگه‌رى ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كيه‌ى به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ ئه‌مريكا كردييه‌ سه‌ر سووريا.

دواى ئاڵوگۆڕێكى سستى به‌ر له‌ هێرشه‌كه‌ نرخى نه‌وتى خاو له‌ گرێبه‌سته‌ دواخراوه‌كاندا گه‌يشته‌ 56.08 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رميلێك و دواتر دابه‌زييه‌وه‌ بۆ 55.62 دۆلار و به‌ زيادى 1.45 به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ داخستنى بۆرسه‌ى دوێنێ مايه‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ به‌رهه‌مى سووريا له‌ بازارى نه‌وتدا زۆر سنوورداره‌، به‌ڵام به‌هۆى پێگه‌كه‌ى له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كاريگه‌رى هاوپه‌يمانێتى به‌رهه‌مهێنه‌رانى نه‌وت و ترسى فراوانبوونى ململانێكان كاريگه‌رى له‌سه‌ر نرخى نه‌وت درووست ده‌كات.