كه‌ناڵێكى رووسيا ڤيديۆيه‌كى نوێى فڕۆكه‌خانه‌ى شه‌عيراتى بڵاوكرده‌وه‌

به‌ گوێره‌ى وێنه‌كان مووشه‌كه‌كانى ئه‌مريكا وه‌ك پێويست ئامانجه‌كانيان نه‌پێكاوه‌.
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

كه‌ناڵى رووسيا24 گرته‌ى ڤيديۆى فڕۆكه‌خانه‌ى شه‌عيراتى سه‌ر به‌ پارێزگاى حمسى بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ى وێنه‌كان مووشه‌كه‌كانى ئه‌مريكا وه‌ك پێويست ئامانجه‌كانيان نه‌پێكاوه‌.

په‌يامنێرى كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌ڵێت: ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كييه‌ى ئه‌مريكا بووه‌ته‌ هۆى تێكشكاندنى ته‌نيا 9 فڕۆكه‌ى جه‌نگى سووريا.

هه‌روه‌ها ئه‌و زيانانه‌ى به‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش كه‌وتوون به‌ سنووردار وه‌سفيان ده‌كات.