لاڤرۆڤ: هێرشكردنه سه‌ر سووريا ره‌وشى 2003ى عێراقمان بير ده‌خاته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا سێرگى لاڤرۆڤ رايگه‌ياند، #هێرشى_ئه‌مريكا_ بۆ_سه‌ر_ سووريا هيچ بنه‌مايه‌كى راستى تێدا نييه و ئامانج لێى له‌باربردنى پرۆسه‌ى سياسيى و رووخاندنى به‌شار ئه‌سه‌ده.
لاڤرۆڤ له تاشقه‌ند، كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و تێيدا گوتى: ئه‌م ره‌وشه‌ى ئێستا هه‌يه، هه‌مان ره‌وشى 2003مان بيرده‌خاته‌وه كه ئه‌مريكا و بريتانيا له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له هاوپه‌يمانه‌كانيان دژى عێراق شه‌ڕيان به‌رپاكرد.
لاڤرۆڤ ئه‌وه‌شى گوت: سووريا بۆردومانى ناوچه‌يه‌كى كردووه، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌ره‌ى نووسره‌ى تيرۆريست بووه و ئه‌و تيرۆريستانه مادده‌ى كيمياييان حه‌شار داوه و به هۆى بۆردومانه‌كه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، رووسيا داواى لێكۆڵينه‌وه‌ى كردووه و ئه‌مريكا چاوه‌ڕێى لێكۆڵينه‌وه نه‌بووه، هه‌ر بۆيه به‌و پاساوه هێرشى كردووه‌ته سه‌ر سووريا.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا هۆشداريشى دا كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ئه‌مريكا سه‌رده‌كێشێت بۆ پاشه‌كشێى رووسيا له‌و هه‌ماهه‌نگييه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا له باره‌ى سوورياوه هه‌يه‌تى.