رووسيا ئه‌م پرسيارانه له ئه‌مريكا ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا رايگه‌ياند، پێنتاگۆن و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا به‌ڵگه‌يان پێ نييه و ژماره‌يه‌ك پرسياريشيان ئاراسته ده‌كات.
رووسيا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌مريكا بۆردومانى فڕۆكه‌خانه‌ى شه‌عيراتى به بێ به‌ڵگه كردووه، چونكه تا ئێستا هيچ به‌ڵگه‌يه‌كيان نه‌خستووه‌ته‌ڕوو، بيسه‌لمێنێت له‌و فڕۆكه‌خانه‌يه چه‌كى كيميايى هه‌بێت.
گوته‌بێژى ره‌سمى وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا ئيگۆر كوناشينكۆف رايگه‌ياند، ته‌نانه‌ت دواى رۆژێكيش له هێرشه‌كه، ئه‌مريكا هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى نييه بيخاته‌ڕوو.
كوناشينكۆف، گوتيشى: ده‌يان ميدياكار و كه‌ناڵى راگه‌ياندن و تيمى فرياكه‌وتن سه‌ردانى فڕۆكه‌خانه‌كه‌يان كردووه، به‌ڵام كوا كامه‌يان حه‌شارگه‌ى چه‌كى كيميايى دۆزيوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌موو ئه‌وانه‌ى چوونه‌ته ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌يه ته‌نانه‌ت ده‌مامكى دژه گازيشيان به‌كار نه‌هێناوه، ئايا ئه‌مه چى ده‌گه‌يه‌نێت..
ئه‌و به‌رپرسه رووسيا گوتيشى: ره‌وشه‌كه هاوشێوه‌ى هه‌مان ره‌وشى 2003ى عێراقه. كاتێك كۆڵن پاوڵ وه‌زيرى ئه‌و كاته‌ى ئه‌مريكا و تۆنى بلێرى سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌يان ده‌كرد عێراق چه‌كى كيميايى هه‌يه.