تره‌مپ بۆ كۆنگرێس: هێرشه‌كه‌ى سه‌ر سووريا هه‌نگاوى ديكه‌ى به‌دوادا دێت

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ له‌نامه‌يه‌كدا بۆ كۆنگرێس رايگه‌ياند، هه‌نگاوى ديكه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مريكادا ده‌نێت.
تره‌مپ له‌و نامه‌يه‌دا كه بۆ كۆنگرێسى ناردووه باسى له هێرشه مووشه‌كييه‌كه‌ى به‌ره‌به‌يانى دوێنێ كردووه كه ئه‌مريكا كرديه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى شه‌عيراتى سه‌ر به پارێزگاى حمسى سووريا.
له نامه‌كه‌دا تره‌مپ جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، هه‌نگاوى ديكه ده‌گرێته به‌ر له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مريكا.