بۆ یەکەمجار.. سێ کورد بۆ ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی فینلەندا هەڵبژێردران

بۆچی گله‌یی له‌ ره‌وه‌ندی كورد ده‌كه‌ن
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی وڵاتی فینلەند، سێ کورد بە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی ئەو وڵاتە هەلژێردران، هەرچەند بەشێکی کاندیدەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردن، هەر لە سەرەتاوە گلەییان لە رەوەندی کوردی وڵاتی فینلەندا دەکرد کە بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشداریان لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا نەکردووە بۆ ئەوەی ژماریەکی زۆر زیاتر بۆ ئەنجوومەنی شارەوانییەکان هەلبژێرن، بەشێکیشیان ئەمە بە هەنگاوێکی گرنگ دەبێنن، کە کورد توانیویەتی خۆی لەگەڵ کۆمەڵگەی فینلەندی بگونجێنێت تاوەکو لە حکوومەتی خۆجێیەکانی ئەو وڵاتە رۆڵییان هەبێت.