ئه‌م وه‌رزه بۆ زڵ‌اتان كۆتایی هات
له قۆناخی چاره‌گی كۆتایی یۆرۆپا لیگ و له یاریی مانچێسته‌ر یونایتد و خێنكی به‌ڵجیكی زلاتان تووشی پێكان هات، به‌م هۆیه‌شه‌وه یاریگای جێهێشت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 21 نیسانی 2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه پێكانه‌كه‌ی زلاتان له به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆیه‌تی و هێما بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه ئه‌م وه‌رزه بۆ زڵ‌اتان كۆتاییی هاتووه.
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا مانچێسته‌ر یونایتد هیچ هه‌واڵێكی فه‌رمی له‌سه‌ر پێكانی ئه‌و یاریزانه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام پێده‌چێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتووی راده‌ی پێكانه‌كه‌ی و ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی به‌فه‌رمی رابگه‌یێندرێت.
مانچێسته‌ر یونایتد له كاتێكیدا گه‌یشتووه‌ته یاریی پێشكۆتایی یۆرۆپالیگ، به‌ڵام له تواناكانی زڵ‌اتان بێبه‌ش ده‌بێت.