زڵ‌اتان دكتۆره‌كانی ئه‌مێریكا شۆك ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد تووشی پێكانێكی قورس ده‌بێت، به‌وهۆیه‌وه له ئه‌مێریكا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتووی بۆ ده‌كرێت و دكتۆره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش شۆك ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 7 ئایاری 2017، مینۆ رایۆلای به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی زڵ‌اتان به رۆژنامه‌ی Expressenـی سوێدی راگه‌یاند كه ئیبرا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی گه‌وره و سه‌ركه‌وتووی بۆ كراوه.
مینۆ رایۆلا له باره‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی زڵ‌اتان ئاماژه به شتێكی سه‌یر ده‌كات و ده‌ڵێت: له كاتی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی زڵ‌اتان دكتۆره‌كان تووشی شۆك بوون، به‌هۆی پته‌وی و به‌هێزی ماسولكه‌كانی چۆكی ئیبرا.
مینۆ رایۆلا ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه دكتۆره‌كان به‌سه‌رسوڕامانه‌و به مێدیاكانیان گوتووه كه زڵ‌اتان دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه یاریكردن.
دكتۆر موساڵ كه پسپۆرێكی پزیشكییه له بواری نه‌شته‌رگه‌ری چۆك، له لێدوانێكدا بۆ میدیاكان ده‌ڵێت: تا ئێستا له ژیانمدا ماسولكه‌ی وابه‌هێزی وه‌ك زڵاتانم نه‌بینیوه، سه‌یره یاریزانێكی وه‌ك زڵ‌اتان كه ماوه‌ی 20 ساڵه یاری ده‌كات كه‌چی هیچ سیستییه‌ك له جه‌سته و ماسولكه و چۆكی رووینه‌داوه.
دكتۆره‌كه ئه‌وه‌یشی خستۆته‌ڕوو، كه بڕیارمانداوه توێژینه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی جه‌سته و ماسولكه‌كانی پته‌وی زڵاتا بكه‌ین، دڵنیام ده‌ره‌نجامه‌كانی سوودی بۆ هه‌موو جیهان ده‌بێت.
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچی 35 ساڵ، هاوینی رابردوو به گرێبه‌ستێكی ئازاد روویكرده مانچێسته‌ر یونایتد، سه‌ره‌تا به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی گومانیان له ئاستی هه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی یاریكردنی توانی 28 گۆڵ له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد تۆمار بكات.