مه‌لا به‌ختیار : پارتی لاریی له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نییە
K24 - هه‌ولێر:
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند:" یەکێک لەو هۆکارانه‌ی ئێمە بڕیاری ڕیفراندۆمان داوە ئەوەیە، عێراق هەرگیز نابێت بە دیموکراتی وئەوە چەندین ساڵە دەستی دەستیمان پێ ئەکات".
له میانی کۆڕێکدا، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه لە ژێر ناونیشانی "ئایندەی کوردستان دوای شەڕی تیرۆریستان" له ناو مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه بۆیان سازكردووه، مه‌لا به‌ختیار گوتوویه‌تی:"له‌وه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق دامه‌زراوه تا ساڵی ڕابردوو، بەم شێوەیەی ئێستا باسی سەربەخۆیمان نەکردووە".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه:" سەربەخۆیی ساڕێژی برینەکانمان دەکات.سەربەخۆیی شیفا به برین و کێشەکانمان ده‌دات، بۆیە دەڵێم دەوڵەتی سەربەخۆ زامنی ژیانە".
له به‌شێكی دیكه‌ی بابه‌ته‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی ره‌وشی ناوچه‌كانی شنگال قسه‌یكردووه و گوتوویه‌تی" ده‌بێت شنگال بۆ شنگالییەکان جێبهێڵدرێت و ده‌بێت شنگال بکرێت بە پارێزگایەکی سەربەخۆ، ئەگەر کێشەی شەنگال چارەسەر نەکرێ شەڕێکی خوێناوی ڕوودەدات".
مه‌لا به‌ختیار ده‌رباره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانیش قسه‌یكردووه و رایگه‌یاندووه" جاران ئومێد نەبوو بۆ کاراکردنەوەی پەڕلەمان، به‌ڵام من بۆ مێژوو دەیڵێم" لە دوا کۆبوونەوەمان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و به ئاماده‌بوونی كاك مه‌سعوود بارزانی، پارتی لارینییە لەوەی پەرلەمان کارا بکرێتەوە".
ده‌رباره‌ی ریفراندۆمی گۆڕانكارییه‌كانی ده‌ستووری توركیاش لێپرسراوی ده‌سته‌ی كاگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان گوتوویه‌تی" کورد بووە هۆی ئەوەی ئاکەپە دەربچیت، چونكه لەزۆربەی ناوچە کوردییەکاندا دەنگی زۆری هێنا".
محه‌مه‌د هه‌ڵه‌بجه‌یی / په‌یامنێری هه‌ڵه‌بجه