گه‌نجێكی كورد به داهێنانێك بینایی بۆ نابینایان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
گه‌نجێكی كورد، به‌ناوی نه‌بیل عه‌بدولڕه‌زاق فه‌تاح، له دایكبووی ساڵی 1976 شه‌قڵاوه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، له رێگه‌ی درووستكردنی ئامێرێكی تایبه‌ت، كه ئێستا تێسته سه‌ره‌تاییه‌كانی ته‌واو بووه، ده‌یه‌وێت بینایی بۆ نابینایان بگه‌ڕێنێته‌وه.
نه‌بیل به‌ر له‌وه‌ی بۆ خوێندنی دكتۆرا بچێته به‌ریتانیا، ماسته‌ری له زانستی فیزیای ناووكی هه‌بوو، له كۆلێژی زانستی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، مامۆستا بووه، دواتریش وه‌ك سه‌رۆكی به‌شی كۆمپیوته‌ری په‌یمانگای ته‌كنیكی سۆران ده‌وامی كردووه.
نه‌بیل له ساڵی 2012، بۆ خوێندنی دكتۆرا، له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی تواناسازی چووه‌ته به‌ریتانیا و له‌زانكۆی نیوكاسڵ درێژه‌ی به خوێندنی دكتۆر داوه، له‌وێش توێژینه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئامێرێكی تایبه‌ته بۆ یارمه‌تیدانی نابینایان، هه‌رچه‌نده پێشتر ئامێری له‌و جۆره هه‌بووه، به‌ڵام نه‌بیل به شێوازی نوێ و ته‌كنیكێكی جیاوازتره‌وه، ئامێره‌كه‌ی درووستكردووه‌ته‌وه و په‌ره‌ی پێداوه.
ئه‌و گه‌نجه كورده له پرۆژه‌ی ده‌رچوونیدا، تیمێكی به‌ناوی (OVCP) پێكهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به ئامێره‌كه بده‌ن، ئامێره‌كه‌ش خۆی له چاویلكه‌یه‌ك و پارچه‌یه‌كی بچووكی ئه‌لیكترۆنی پێكدێت.
نه‌بیل، له باره‌ی ئامێره‌كه، بۆ وێبسایتی كوردستان 24 ده‌ڵێت: "تێزی دكتۆراكه‌ی له زانكۆی نیوكاسڵ له‌سه‌ر یارمه‌تیدانی كه‌سانی نابینایه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه بیناییان بۆ بگه‌ڕێته‌وه"، داهێنانه‌كه‌ی نه‌بیل، سه‌رنجی میدیاكانی به‌ریتانیاشی به‌لای خۆیدا راكێشاوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پرۆژه‌كه خۆی له ئامێرێك ده‌بینێته‌وه، كه له رێگه‌ی ورووژاندنی ده‌ماره‌كانی ميشك تايبةت بة بينين، به تیشكی رووناكی، ده‌توانرێت به رێژه‌ی 40% بینایی بۆ كه‌سانی نابینا ده‌گه‌ڕێته‌وه".
نه‌بیل روونكردنه‌وه‌ی زیاتر له باره‌ی ئامێره‌كه ده‌دات و ده‌ڵێت: "ئامێره‌كه له دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێكدێت، به‌شێك له‌ناو كه‌للـه‌سه‌ری مرۆڤ داده‌نرێت و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش له ده‌ره‌وه زانیاری و وێنه‌كان له رێگه‌ی بلوتوزه‌وه بۆ ئامێری ناو كه‌للـه‌سه‌ر ده‌گوازرێته‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "وێنه‌كان به كوالیتییه‌كی به‌رزه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه، ته‌زووی كاره‌باش به وایه‌رلێس ده‌گاته ئه‌و ئامێره‌ی له‌ناو كه‌للـه‌سه‌ردایه، واتا ئامێره‌كه هیچ وایه‌رێكی پێوه نییه".
وه‌ك نه‌بیل بۆ كوردستان 24 باسی لێوه‌ده‌كات، له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان، جگه له گرووپه‌كه‌ی ئه‌و، ته‌نها شه‌ش گرووپی دیكه هه‌ن، كه به‌و شێوازه كار بۆ یارمه‌تیدانی نابینایان ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌وان ته‌زووی كاره‌بایی به‌كارده‌هێنن بۆ ورووژاندنی خانه هه‌ستیاره‌كانی مێشك، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئامێری به‌ناوبانگی جیهانی، كه‌وا به (ئاركۆس 2) ناسراوه، له رێگه‌ی ته‌زووی كاره‌باوه هه‌مان كار ده‌كات، ئه‌م ئامێره له‌ناوچاو داده‌نرێت و خانه هه‌ستیاره‌كانی چاو ده‌ورووژێنێت و وه‌ك خۆی روونیده‌كاته‌وه جیاوازییه‌كانی ئه‌م ئامێره‌ی نه‌بیل، داهێنانی بۆ كردووه، له‌گه‌ڵ ئاركۆس 2، ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ن:
- ئامێره‌كه‌ی نه‌بیل له‌ناو مێشك داده‌نرێت و توانای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بینایی بۆ نابینایان هه‌یه به رێژه‌ی 40%، به‌ڵام ئه‌و رێژه‌یه له ئامێره‌كه‌ی دیكه ته‌نها 5%ه.
- كوالیتی ئه‌و ئامێره نوێیه، 20 هێنده‌ی ئامێره‌كه‌ی ئاكۆسه.
- نرخی ئامێره‌كه، له‌چاو ئاركۆس 2، زۆر كه‌متره، به شێوه‌یه‌ك ئه‌و ئامێره نوێیه نرخه‌كه‌ی ته‌نها 50 هه‌زار دۆلاره، به‌ڵام ئاركۆس 2، نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی 200 هه‌زار دۆلار بوو.
- ئامێره‌كه‌ى نه‌بيل ده‌توانرێت له ناو چاویش دابنرێت، هه‌رچی ئاركۆسه، ناتوانرێ له‌ناو مێشك دابنرێت.
- شه‌ش تیمه‌كه‌ی دیكه‌ی جیهان، له رێگه‌ی ته‌زووی كاره‌باوه ده‌ماره‌كانی بینین له مێشكدا ده‌ورووژێنن، به‌ڵام گرووپه‌كه‌ی ئه‌وان، تاكه گرووپه، كه له رێگه‌ی تیشكی رووناكییه‌وه ده‌ماره‌كانی بینین ده‌ورووژێنن.
هه‌روه‌ها ئاشكرای ده‌كات، ئه‌و ئامێره‌ی ئه‌و درووستی كردووه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی په‌ركه‌م "صرع"یش به‌كارده‌هێنرێت و نزیكه‌ی 30 كه‌سی دیكه‌ش له زانكۆی نیوكاسڵ و زانكۆی ئیمپریال له له‌نده‌ن، سه‌رقاڵی تاقیكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كه‌ی ئه‌ون بۆ چاره‌سه‌ركردنی په‌ركه‌م.
نه‌بیل له‌لایه‌ن وڵاتی ئیسپانیاوه ده‌رفه‌تی كاركردن و تاقیكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كه‌یان پێداوه له تاقیگه‌كان، له‌گه‌ڵ دكتۆر فێرناندز, كه پسپۆڕێكی به‌ناوبانگی ئیسپانییه و له‌و بواره‌دا توێژینه‌وه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره‌ی زیاتر به ئامێره‌كه بده‌ن، به‌ڵام ئه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ كوردستان و خزمه‌تكردن به گه‌ل و نیشتمان به گرنگتر ده‌زانێت و ده‌ڵێت: "بڕیارمداوه له مانگی 9ی ئه‌مساڵ له شاری هه‌ولێر, وه‌كو مامۆستا له كۆلێژی پزیشكی ده‌ست به كاره‌كانم بكه‌مه‌وه".
وه‌كو خۆی باسی ده‌كات، ئه‌گه‌ر پشتگیری بكرێت، به‌رنامه و پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه، سه‌نته‌رێكی توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دابمه‌زرێنێت و په‌ره به پرۆژه‌كه‌ی بدات، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه بینایی ئه‌و كه‌سانه بگه‌ڕێنێته‌وه، كه به هه‌ر هۆكارێك، وه‌كو كه‌سانی ئاسایی، جوانییه‌كانی سرووشت نابینن.
نه‌بیل تێزی دكتۆراكه‌ی له 14ی نیسان/ ئه‌پریلی ئه‌مساڵ ته‌واو كردووه و چاوه‌ڕێی لێژنه‌ی تایبه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی تاووتوێی تێزه‌كه‌ی بكرێت و بگه‌ڕێته‌وه كوردستان.
پرۆفایل:
ناو: نه‌بیل عه‌بدولڕه‌زاق فه‌تاح
له‌دایكبووی: 1976 شه‌قڵاوه و له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی گوندی باڵه‌كیانی سه‌ر به سۆرانه.
پرۆسه‌ی خوێندن: خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له هه‌ولێر ته‌واو كردووه.
خوێندنی زانكۆیی: له ساڵی 1997 به پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی كۆلێژی زانستی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ته‌واو ده‌كات.
بڕوانامه‌ی ماسته‌ر: له ساڵی 2004 بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له بواری فیزیای ناووكی به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
ساڵانی خزمه‌ت: له ساڵی 1998 به‌شی فیزیا - كۆلێژی زانست ده‌ست به‌كارده‌بێت.
له ساڵانی 2004-2008 ده‌بێته سه‌رۆكی به‌شی كۆمپیوته‌ری په‌یمانگای ته‌كنیكی سۆران.