به گوێره‌ی ئه‌م به‌ڵگه‌یه كاریگه‌رترین یاریزانی ریال مه‌درید بناسه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ له دوایین یاری خۆی هاتریكی له چامپیۆنزلیگ تۆمار كرد و زیاتر له هه‌موو یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید سه‌رنجی میدیاكانی له‌سه‌ره، به‌ڵام ئامارێك ده‌یسله‌مێنێت كاریگه‌رترین یاریزانی ریال مه‌درید تۆنی كرووسه، نه‌ك كریستیانۆ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 10 ئایاری 2017، كۆمپانیای (ئاوپتا) تایبه‌ته به ئامار و داتایه‌كانی تۆپی پێ، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له ریال مه‌درید، تۆنی كرووس وه‌ك سه‌ربازێكی ون وایه.
كرووس ئه‌م وه‌رز له كۆی 104 پاس، 100 پاسی درووستی گه‌یاندۆته هاوڕێیه‌كانی، به گوێره‌ی ئه‌م ئاماره‌ش 96%ـی پاسه‌كانی دروست بوونه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، تۆنی كرووس به رێژه‌ی 94% له پچڕاندنی تۆپه‌كان و گۆڕینیان به هێرشی پێچه‌وانه سه‌ركه‌وتوو بووه، ئه‌مه‌ش تاكه یاریزانی ریال مه‌دریده بتوانێت ئه‌م رۆڵه كاریگه‌ره ببینێت.
تۆنی كرووس له‌وه‌ته‌ی له هاوینی 2014ـه‌وه له بایرن میونشنه‌وه هاتۆته ریال مه‌درید پێگه‌ی خۆی له پێكهاته‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ده‌ستنه‌داوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی ئاستبه‌رز له پێكهاته‌كه‌ی زیزۆ ده‌بینرێن، له‌وانه (خامیس، ئیسكۆ، ئاسێنسیۆ، مۆدریچ و كاسێمیرۆ).