به هۆى په‌يه‌ده‌وه كوردانى كوبانێ ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵيان
K24 – هه‌ولێر:
كوردانی سووریا كه دوای هێرشی داعش بۆسه‌ر كۆبانێ به‌شێكيان په‌نایان بۆ توركیا بردووه و هه‌رچه‌نده پێكدادان كۆتاییهاتووه له كۆبانێ به هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی په‌یه‌ده‌وه ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ‌وحاڵیان.
نزیكه‌ی 30 هه‌زار كوردی سووریا ساڵی 2014 دوای هێرشه‌كانی داعش بۆسه‌ر شاری كۆبانێی سه‌ربه پارێزگای حه‌له‌ب باکووری سووریا، په‌نایان بۆ توركیا برد و له كه‌مپێكی په‌نابه‌راندا له شارۆچكه‌ی سرووج سه‌ربه پارێزگای ئورفا نیشته‌جێكران.
په‌نابه‌رانی كۆبانێ به نیازبوون دوای كۆتاییهاتنی پێكدادانه‌كان به زووترین كات بگه‌ڕێنه‌وه بۆسه‌ر ماڵ‌وحاڵیان، به‌ڵام به هۆی سیاسه‌ته‌كانی په‌یه‌ده‌وه له ناوچه‌كه، به‌شێكیان تا ئێستاش نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
كوردانی كۆبانێ بیری نیشتمانی خۆیان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت په‌یه‌ده شاره‌كه‌یان به‌جێبهێڵێت.
یه‌كێك له په‌نابه‌ران به‌ناوی مه‌حمود جه‌مال له لێدوانێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی داعشدا هه‌موو شتێكیان به‌جێهێشتووه و روویان له توركیا كردووه.
جەمال ئاماژەی بەوەشکرد بە هۆی پێکدادانی نێوان داعش و پەیەدەوە، هەزاران کوردی سووریا هاتوونەتە سەر سنووری تورکیا و لەبەرامبەریشدا حکوومەتی ئەو وڵاتە ئامێزی بۆ کردوونەتەوە.
باسی لەوەشکرد ئیشوکار لە کۆبانێ باش نییە و ئەوان متمانەیان بە هێزە چەکدارەکانی ئەوێ نییە.
گوتیشى" :ترس و نیگەرانیمان هەیە لە گەڕانەوە. ئەو کارانەی کردوویانە متمانەمان پێ نادات، به کورتییەکەی دەسڵەمینەوە. ئەمە جگە لەوەی ئیشوکار نییە و ناتوانین ئەو زەوییانەی هەمانە بە خواستی خۆمان بیچێنین، ئەگەر چاندیشمان، بەرهەمەکانمان چی لێدەکەین، رەنگە لێمان بسەنن. هەموو کەس لە خەمی خۆیدایە، هیچ کەسێک بیر لە هاووڵاتییانی مه‌ده‌نى ستەملێکراو ناکاتەوە''.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ