ئه‌ردۆغان: هيوادارم تره‌مپ بڕيارى پڕچه‌ككردنى يه‌په‌گه بگۆڕێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، هيوادارم پێش چوونم بۆ ئه‌مريكا، واشنتن له بڕيارى پڕچه‌ككردنى يه‌په‌گه په‌شيمان بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سه‌رۆكى توركيا رايگه‌ياند، هيواداره ئيداره‌ى ئه‌مريكا بڕيارى خۆى بۆ پڕچه‌ككردنى هێزه كوردييه‌كانى نه‌يارى داعش له سووريا بگۆڕێت، پێش ئه‌وه‌ى سه‌ردانى واشنتن بكه‌م بۆ ئه‌نجامدانى وتوێژ له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته.
بڕياره ئه‌ردۆغان هه‌فته‌ى داهاتوو به مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تره‌مپ سه‌ردانى ئه‌مريكا بكات.
دوێنێ تره‌مپ بڕيارى پڕچه‌ككردنى يه‌په‌گه‌ى ده‌ركرد و فه‌رمانى كرد، هه‌رچى پێويسته له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى بدرێته يه‌په‌گه بۆ رزگاركردنى ره‌ققه.
ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا داوايكرد,هاوپه‌يمانه‌كانى توركيا لايه‌نى ئه‌نقه‌ره بگرن، نه‌ك رێكخراوه تيرۆريستييه‌كان.
توركيا يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل به درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستانى قه‌ده‌غه‌كراو ده‌زانێت كه له 1984ه‌وه شه‌ڕى له دژى سوپاى توركيا راگه‌ياندووه و هه‌ريه‌ك له ئه‌مريكا و توركيا و ئه‌وروپا به رێكخراوێكى تيرۆريستى ده‌يناسێنن.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.