ئاڵای رووسیا بەرامبەر ھێزەكانی توركیا لە رۆژئاوای كوردستان بەرزكرایەوە

لە ماوەكانی رابردوو لەم ناوچەیە شەڕ و پێكدادان نێوان یەپەگە و سوپای توركیا روویدابوو

K24 - ھەولێر

لە ناوچە سنوورییەكانی رۆژئاوای كوردستان لە عەفرین ئاڵای روسیا  بەرزكرایەوە.

میدیاكانی توركیا بە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی ئاڵای روسیا لە سنووری نێوان رۆژئاوا و باكووری كوردستان لە شارۆچكەی عەفرین رایانگەیاند لە خاڵی سنووری ناوچەی عەفرینی ژێر دەسەڵاتی پەیەدە ئاڵای روسیا و یەپەگە بەرزكرایەوە.

راشیانگەیاند ھێزەكانی توركی ھەر پاش دیتنی ئاڵای رووسیا حاڵەتی ئامادەباشیان راگەیاند و رێوشوێنی توندی ئەمنیان گرتەبەر.

بەرزكردنەوەی ئاڵای رووسیا لە ناوچە سنوورییەكانی عەفرین لە  كاتێك دایە كە ئەمریكا ھێزەكانی لە ناوچە سنوورییەكانی كوبانێ تا قامشلۆ بڵاوەی پێكردووە بۆ پێشیگرتن بە بۆردومان و تۆپبارانەكانی سوپای توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان.

لە ماوەكانی رابردوو شەڕ و پێكدادان نێوان یەپەگە و سوپای توركیا لە ناوچە سنوورییەكانی عەفرین روویدا، پاش ئەوەی كە سوپای توركیا ھەندێ ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی یەپەگەی تۆپباران كرد.

پاش ئەوەی رژێمی سوریا بە ھاوكاری ھاوپەیمانەكانی تەواوی شاری حەلەبی كۆنترۆڵكرد و سوپای توركیا چووە ناو ناوچەكانی نێوان عەفرین و كوبانێ، ھێزێكی روسیا بۆ پێشیگرتن بە شەڕ و پێكدادان نێوان سوپای توركیا و یەپەگە لە ناوچەكانی عەفرین بڵاوەیان پێكرا.


Sınırda alarm... Suriye sınırına Rus bayrağı... by cumhuriyet