له دانیشتنی فه‌رمی په‌رله‌مان شیر ده‌داته منداڵه‌كه‌ی
K24 - هه‌ولێر:
لاریسا واته‌رز، ئه‌و خانمه سیاسه‌مه‌تداره ئوسترالییه‌ی، كه له په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی پارته‌كه‌ی ده‌كات، له‌كاتی دانیشتنی په‌رله‌مان، شیر به منداڵه‌كه‌ی ده‌دات.
لاریسا واته‌رز، له دایكبووی ساڵی 1977ه و جێگری سه‌رۆكی پارتی چه‌پی سه‌وزی ئوسترالییه و یه‌كه‌م خانمه سیاسه‌تڤانی ئه‌و وڵاته‌یه ئه‌م كاره ده‌كات.
كچه ساواكه‌ی لاریسا ناوی جۆی-یه و ته‌مه‌نی ته‌نها دوو مانگ ده‌بێت.
بردنی منداڵی ساوا بۆ په‌رله‌مانی ئوسترالیا، به كارێكی رێپێدراو داده‌نرێت، دوای ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو، چووه پاڵ ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌و وڵاته، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به‌م كاره بدرێت و خانمه په‌رله‌مانتاره‌كان بتوانن له ناو دانیشتنه فه‌رمییه‌كانی په‌رله‌مانیش، شیر به منداڵه ساواكییان بده‌ن.
پێشتر له وڵاتانی دیكه خانمه په‌رله‌مانتاران له كاتی دانیشتنه‌كاندا منداڵه ساواكانییان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردووه، وه‌كو كارۆلینا پیسكانسا له ئیسپانیا و لیشا رۆنزۆڵی له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، كه خۆی له بنه‌ڕه‌تدا ئیتاڵییه.