به‌رپرسێكی باڵای سوپای قودسی ئێران له رۆژئاوای مووسڵ كوژرا
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی بڵاویكرده‌وه" فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای هێزی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران، له میانی جه‌نگی داعش، ئه‌مڕۆ 27/5/2017 له رۆژئاوای شاری مووسڵ كوژرا".
ئه‌مه جاری یه‌كه‌مه له‌وه‌ته‌ی له 17/10/2016 وه جه‌نگی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌ستیپێكردووه، ئێران كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای خۆی له مووسڵ راده‌گه‌یه‌نێت.
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیم، كه ئاژانسێكی نیمچه فه‌رمییه، له زاری به‌رپرسانی سوپای پاسدارانه‌وه رایگه‌یاندووه "شه‌عبان ناسری" له پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی رۆژئاوای مووسڵدا كوژراوه".