فۆكس نيوز: ئه‌و حه‌فاره گه‌وره‌يه‌ى داعش تونێله‌كانى مووسڵى پێ هه‌ڵده‌كه‌ند له لايه‌ن سوپاى عێراقه‌وه دۆزرايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵى فۆكس نيوزى ئه‌مريكى حه‌فاره‌يه‌كى گه‌وره‌ى داعشى ئاشكرا كرد، كه له لايه‌ن سوپاى عێراقه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد هه‌ندێك پێداويستى سه‌ربازى داعش مێژوويان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى نازييه‌كان.
ديڤين مۆر، شاره‌زا له سه‌نته‌رى (Conflict Armament Research)ـى بريتانى كه تايبه‌ته به توێژينه‌وه له چه‌ك و پێداويستييه سه‌ربازييه‌كانى داعش، رايگه‌ياند، داعش حه‌فاره‌يه‌كى زۆر گه‌وره‌ى بۆ هه‌ڵكه‌ندنى تونێله‌كانى درووستكردووه.
هێزه‌كانى سوپاى عێراق له كۆتايى ساڵى رابردوو ئه‌و حه‌فاره‌يه‌ى دۆزيوه‌ته‌وه و به گوێره‌ى مه‌زنده‌كان داعش بۆ خۆپاراستن له بۆردومانه‌كان، په‌ناى بۆ هه‌ڵكه‌ندنى تونێل بردووه.
ئه‌و شاره‌زايه باسى له‌وه‌شكردووه، له 2014ه‌وه هه‌ندێك پێداويستى سه‌ربازى له كۆگاكانى داعش دۆزراونه‌ته‌وه كه مێژوويان بۆ سه‌رده‌مى نازييه‌كانى ئه‌ڵمانيا ده‌گه‌ڕێته‌وه.