ئه‌رسه‌لان بايز داوا ده‌كات يه‌كێتى بگه‌ڕێته‌وه بۆ بڕيارى به كۆمه‌ڵ و پرۆسه‌ى ديموكراسى و كێشه‌كانى چاره‌سه‌ر بكات
K24 – هه‌ولێر:
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌رسه‌لان بايز داوا لە حزبەکەی دەکات بگەڕێتەوە بۆ بڕیاردانی بە کۆمەڵ و پرۆسەی دیموکراسی و ھەروەک دەخوازێت یەکێتی کێشە ناوخۆییەکانی چارەسەر بکات و سەرمەشقی دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان بێت و دوا نەکەوێت. ھاوکات لە بارەی یەكگرتنەوە یەكێتی و گۆڕانەوە ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت نازانم حزبەکەم تا چەندە جدیە لەیەکگرتنەوە لەگەڵ گۆڕان.