هێزه ئهمنييهكانى عێراق هێرشێكى فراوان بۆ سهر دوايين مۆڵگهكانى داعش له مووسڵ دهستپێدهكهن
K24 – ههولێر:
ھێزەكانی عێراق ھێرشێكی فراوانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی دوایین ناوچەكانی ژێردەستی داعش لە رۆژئاوای موسڵ دەستپێكردووە و بۆ ئەم مەبەستەش گەڕەكەكانی زەنجیلی و موسڵی كۆن كە مزگەوتی نوریشی لەخۆگرتووە بە پۆلیسی فیدڕاڵی و ھێزەكانی بەرپەچدانەوەی خێرا و گەڕەكەكانی شیفا و سحەی یەك بە دەزگای دژە تیرۆری عێراق سپێردران.
لەبەرەی رۆژئاوای پارێزگای نەینەواشەوە، ھێزەكانی حەشدی شەعبی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی محەممەد رەسولڵایان بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی بەعاج و دەورووبەری دەستپێكردووە و چەند گوندێكییان كۆنتڕۆڵكردووە.