دانیمارك بۆ رێنوێنی پایسكیلسواره‌كان داهێنان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری كۆپنهاگنی پایته‌ختی دانیمارك، دوای زیادبوونی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی، بڕیاریاندا، تابلۆی ئه‌لیكترۆنی له شه‌قامه‌كانی پایته‌خت بۆ رێنوێنی پایسكیلسواره‌كان هه‌ڵبواسن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی "گاردیان" بریتانی" پێنج تابلۆی ئه‌لیكترۆنی له چه‌ند خاڵێكی دیاریكراو كه قه‌ره‌باڵغی هاتوچۆی پایسكیلی له‌سه‌ره هه‌ڵده‌واسرێن".
مۆرتن كابیل، سه‌رۆكی كه‌رتی ته‌كنه‌لۆژیا و ژینگه‌ی شاری كۆپنهاگن روونیكردووه‌ته‌وه" ژماره‌ی پایسكیلسواره‌كان زۆر زیاد بوون و هه‌وڵێكی زۆر ده‌ده‌ن تا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان شوێنێكی تایبه‌ت بۆ راگرتنی پایسكیله‌كانیان بدۆزنه‌وه".
هه‌روه‌ها كابیل گوتوویه‌تی" ئه‌و تابلۆ ئه‌لیكترۆنیانه‌ی ئێمه دایده‌نێین یه‌كه‌مین جاره تابلۆی له‌و شێوه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌كاربهێنرێت و رێنوێنی پایسكیلسواره‌كان بكات و رێگا و رێڕه‌وه قه‌ره‌باڵغه‌كانیان نیشا بدات بۆ ئه‌وه‌ی له‌و شوێنانه‌دا گیر نه‌خۆن".
43% دانیشتوانی شاری كۆپنهاگن به رێگه‌ی پایسكیل هاتوچۆ ده‌كه‌ن و به گوێره‌ی ژماره‌كان، ساڵی رابردوو خه‌ڵكی پایته‌خت رۆژانه تێكڕا ملیۆنێك و 400 هه‌زار كیلۆمه‌تریان بڕیوه.