منداڵان له‌سه‌ر "سینگه‌ نه‌وتاوییه‌كه‌ی باباگوڕگوڕ" سەرقاڵی کارکردنن

تا ئێستاش هۆنراوه‌كه‌ی په‌شێو به‌سه‌ر منداڵانی كه‌ركووك جێبه‌جێ ده‌بێت

K24 - كه‌ركووك:

لە رۆژی جیھانی منداڵاندا , منداڵانی کەرکووك نازانن ئەو رۆژە چییە و لەسەر شەقامەکان سەرقاڵی کارکردنن و ئەرکی گەورەکان جێبەجێدەکەن.

ھاوکات بەرپرسێکی مافی مرۆڤ لەوشارە ئاشکرای دەکات, توندوتیژییەکان بەرامبەر منداڵان لە ھەڵکشاندان.