زیانه ئابوورییه‌كانی قه‌ته‌ر به‌هۆی كه‌نارگیركردنی ئاشكرا ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاری پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی چوار وڵاته عه‌ره‌بییه‌كه (سعوودیه، ئیمارات، به‌حره‌ین، میسر) له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، قه‌یرانی ئابووری زۆری بۆ قه‌ته‌ر لێده‌كه‌وێته‌وه، كه‌رته ژیارییه‌كان و بازرگانی و كار و گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی و زه‌مینی، رووبه‌ڕووی كێشه‌ی زۆر ده‌كاته‌وه.
چونكه ئه‌و چوار وڵاته هه‌موو ده‌روازه ده‌ریایی و ئاسمانییه‌كانی چوون و هاتنیان به‌سه‌ر ده‌وحه‌دا داخستووه، هیچ هۆكارێكی گواستنه‌وه‌ی قه‌ته‌ریی، نه دێن و نه ده‌ڕۆن، ئه‌وه‌ش بۆ قه‌ته‌ر شاده‌مارێكی ئابووریی بنه‌ڕه‌تییه، ته‌نانه‌ت گه‌شته درێژه‌كان به تایبه‌تی بۆ كیشوه‌ری ئه‌فریقاش كه به ترانزێت به ده‌وحه‌دا تێده‌په‌ڕێن كه‌متر ده‌بنه‌وه.
به‌ڵام بازرگانی زه‌مینیی به ته‌واوی راده‌وه‌ستیت، چونكه سعوودیه ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی داخستووه.
سعوودیه و ئیمارات گرنگترین هاوبه‌شه بازرگانییه‌كانی قه‌ته‌ر بوون، ئه‌و دوو وڵاته له دۆسیی خۆراكدا شوێنه‌واری خراپ له‌سه‌ر ده‌وحه جێده‌هێڵن.
به گوێره‌ی تۆماره‌كانی ساڵی 2015 سعوودیه و ئیمارات له پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌مدان و وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ناردنی كه‌لوپه‌لی خۆراك بوون بۆ قه‌ته‌ر به بڕی 310 ملیۆن دۆلار.
به‌ڵام له بواری بازرگانی ئاژه‌ڵدا، سعوودیه پله‌ی یه‌كه‌م و ئیمارات له پله‌ی پێنجه‌مدایه و به كۆی گشتی به‌های 416 ملیۆن دۆلاریان له‌و كه‌رته‌دا بۆ قه‌ته‌ر ناردووه.
له بواری بازرگانی سه‌وزه‌دا ئیمارات پله‌ی دووه‌م و سعوودیه پله‌ی چواره‌می هه‌یه له ناردنی بۆ ده‌وحه و ساڵانه گه‌یشتووه‌ته 178 ملیۆن دۆلار.
له بواری بازرگانی سوته‌مه‌نیشدا به‌حره‌ین له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و ئیماراتیش له پله‌ی دووه‌مدایه و به كۆی گشتی به به‌های 200 ملیۆن دۆلار بازرگانییان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا هه‌یه و به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ ده‌نێرن.
به‌ڵام له بواری كانزاكاندا ئیمارات سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می ناردنییه‌تی بۆ قه‌ته‌ر و ساڵانه زیاتره له نیو ملیار دۆلار.
له‌گه‌ڵ راوه‌ستانی بازرگانی به رێگه‌ی زه‌مینی، خه‌ونی میوانداریی مۆندیالی ساڵی 2022 رووبه‌ڕووی به‌ربه‌ستی گه‌وره ده‌بێته‌وه، چونكه قه‌ته‌ر پشتی به سنووری زه‌مینی سعوودیه ده‌به‌ست بۆ هێنانی هه‌موو ئه‌و كاڵا‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی درووستكردنی پرۆژه زه‌به‌لاحه‌كان پێویستیان پێی هه‌یه.
هه‌ر چه‌نده ئه‌مرۆ قه‌ته‌ر له وه‌ڵامی بڕیاری ئه‌و چوار ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌دا رایگه‌یاند" كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان نابێت"، به‌ڵام بڕیاره‌كه زیاتر له گه‌مارۆدانی قه‌ته‌ر ده‌چێت و چاودیران و شاره‌زایانی ناوچه‌كه، وای ده‌بینن، ئه‌و بریاره به بێ باج و زیانی گه‌وره‌ی ئابووریی تێناپه‌ڕێت".