رووداوێكی ته‌قه‌كردن له سان فرانسیسكۆ كوژراو و برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له رووداوێكی ته‌قه‌كردن له سان فرانسیسكۆ، به‌لای كه‌مه‌وه 2 كه‌س كوژران و 5 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هێرشكراوه‌ته سه‌ر كۆگایه‌ك له سان فرانسیسكۆ و به گوێره‌ی لێدوانی پۆلیسیش تا ئێستا 2 كه‌س كوژراون و 5 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
له ئێستادا هێزێكی زۆری پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ئامبۆلانیش برینداره‌كانی گواستووه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ ده‌كرێت.
پۆلیس ناوچه‌كه‌ی گه‌مارۆداوه و شه‌قامه‌كانی ناوچه‌كه‌ی داخستووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ رووداوێكی ته‌قه‌كردن له ویلایه‌تی ڤێرجینیا روویدا و به‌هۆیه‌وه 4 كه‌س برینداربوون، كه یه‌كێكیان سه‌رۆكی كوتله‌ی كۆمارییه‌كانه له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا.