تره‌مپ و میلانیا به په‌له چوونه‌ته نه‌خۆشخانه
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و میلانیای خانمی یه‌كه‌م، به سه‌ردانێكی له ناكاو، گه‌یشتنه نه‌خۆشخانه‌ی "میدستار" له واشنتن، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی ستیڤ سكالیس سه‌رۆكی كوتله‌ی كۆمارییه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی تێدایه و پاش برینداركردنی هێشتا ره‌وشی ته‌ندروستی خراپه و جێگیر نه‌بووه.
ئه‌وكاته‌ی چه‌كدارێك له نزیك پایته‌خت ته‌قه‌ی له سكالیس و نوێنه‌ره كۆمارییه‌كان كرد، ئه‌وان له یارییه‌كی وه‌رزشی خێرخوازیی بوون.
كۆشكی سپی له‌باره‌ی سه‌ردانی تره‌مپ و میلانیا رایگه‌یاند" ئه‌وان چونه‌ته لای سێیه‌م كه‌سی پله‌باڵای ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، چونكه دوای ته‌قه‌لێكردنی نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ كراوه.
ده‌رباره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی سكالیسی ته‌مه‌ن 51 ساڵان، نه‌خۆشخانه‌ی "میدستار" له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند" نوێنه‌ره‌كه‌ی لویزیانا (سكالیس) تا ئێستا له دۆخێكی ناله‌باردایه، ژماریه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری گواستنه‌وه‌ی خوێنی بۆ كراوه‌و هێشتا پێویستیی به نه‌شته‌رگه‌ری دیكه هه‌یه".
دوێنێ پۆلیس رایگه‌یاند" ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی له‌و نوێنه‌ره كردبوو به‌هۆی برینه‌كه‌یه‌وه مردووه، چونكه یاوه‌ره‌كانی سكالیس ته‌قه‌یان لێكردبوو".
هێرشكه‌ره‌كه ناوی جیمس هودجكینسۆن بووه و ته‌مه‌نی 66 ساڵان بوو،شایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن چه‌كێكی پێبووه‌و پاشتر پۆلیس ده‌مانچه‌یه‌كیشی به‌و كه‌سه كوژراوه بینیووه.
هودجكینسۆن یه‌كێك له لایه‌نگره توندڕه‌وه‌كانی كاندیدی پێشووی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا " بێرنی سانده‌رز" بووه‌و به خۆبه‌خش بانگه‌شه‌ی بۆ كردووه.
به‌ڵام سانده‌رز سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كردووه كه هودجكینسۆن كردوویه‌تییه سه‌ر نوێنه‌ره كۆمارییه‌كه.