په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پارێزبه‌ندیی له‌سه‌ر مارین لۆپین هه‌ڵگرت
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی 14/6/2017 په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، بڕیاریدا پارێزبه‌ندیی له‌سه‌ر "مارین لۆپیت" رێبه‌ری پارتی به‌ره‌ی نیشتیمانی، راسڕه‌وی توندڕه‌وی فه‌ڕه‌نسی و ژنه په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ی پارته‌كه‌ی به ناوی " میلین تروزكزینسكی"هه‌ڵبگرێت.
كۆمه‌ڵه‌ی گشتی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌هۆی داواكاریی وه‌زاره‌تی دادی فه‌ڕه‌نساوه، بڕیاریدا، چیدیكه خانم لۆپین و ئه‌ندامه‌كه‌ی پارته‌كه‌ی "میلین تروزكزینسكی" پارێزبه‌ندییان نییه.
ئه‌و سكاڵایه‌ی له‌سه‌ر مارین لۆپین كاندیدی هه‌ڵبژاردنی پێشووی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا به‌رزكراوه‌ته‌وه، به‌هۆی لێدوانی ره‌گه‌زپه‌رستی بووه‌و ساڵی 2009 له رادیۆیه‌كه‌وه گوتوویه‌تی 90% ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن په‌نابه‌ره‌كانن یان له بنه‌ڕه‌تدا كۆچه‌رن و هاتوونه‌ته ئه‌وروپا.
به‌ڵام تروزكزینسكی سكاڵاكه‌ی به‌هۆی دوروژاندنی رق و كینه‌ی نه‌ژادیی و هاندانی توندوتیژی بووه له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زپه‌رستی، ساڵی 2015 له توێته‌ره‌كه‌یه‌وه په‌یامی زۆری له‌و باره‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه
ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نییه په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به هه‌مان تۆمه‌ت پارێزبه‌ندیی له‌سه‌ر مارین لۆپین هه‌ڵده‌گیرێت، پێشتر 4 جاری دیكه به‌هۆی سكاڵای هاوشێوه‌وه پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ڵگیراوه.
لۆپین له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نساش لێدوانی هاوشێوه‌ی ده‌دا، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی له 7/5/2017 تێیدا سه‌رنه‌كه‌وت و به‌رامبه‌ر ئیمانوێل ماكرۆن دۆڕاندی. چونكه ته‌نها 33.9% ده‌نگه‌كان بۆ ئه‌و بوون و ماكرۆن 66.1% ده‌نگه‌كانی هێنابوو.