بزانه تا ئێستا چهند رێككهوتننامهی نێوان ههولێر و بهغدا لهلایهن عێراقهوه جێبهجێ نهكراون
K24 - ههولێر:
لەمێژووی نێوان کورد و حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراقدا چەندین رێککەوتنامە ھەن کە بەغدا پابەندی جێبەجێکردنیان نەبووە، بەڵام بەھۆکاری جیاواز خاڵەکانی ڕێککەوتنامەکان جێبەجێ نەکراون و دواتر ھەڵوەشاونەتەوە، سیاسەتمەدارێکی کوردیش بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان داوای گفتوگۆی جددی دەکات وەک ئەوەی خۆیان لە ڕابردوودا دەیانکرد.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش کە لە چەندین گفتوگۆدا بەشداری کردووە پێی وایە، دوای ئەم ھەموو قۆناغە جیاوازانە ئێستا کاتی سەربەخۆیی کوردستانە.