هێشتا 6 ناوچه‌ی مووسڵی كۆن به‌ده‌ست چه‌كدارانی داعشه‌وه ماون
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی ئۆپر‌اسیۆنی هاوبه‌ش دواین نه‌خشه‌ی مه‌یدانی جه‌نگی نێوان هێزه‌كانی عێراق و چه‌كدارانی داعشی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و به گوێره‌ی نه‌خشه‌كه هێشتا 6 ناوچه‌ی مووسڵی كۆن له رۆخی رووباری دیجله به‌ده‌ست چه‌كدارنی داعشه‌وه ماون.
به گوێره‌ی نه‌خشه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپر‌اسیۆنی هاوبه‌ش ناوچه‌كانی "مه‌یدان، كه‌وازین، شهولن، بابولشه‌ت، قله‌یعات و ته‌واب" هێشتا به ده‌ست چه‌كدارانی داعشه‌وه‌یه و هێزه عێراقییه‌كان پێویستیان به كاته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ش كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌و ناوچانه‌ی مووسڵی كۆن شوێنێكی ته‌سكن و پێشڕه‌ویكردن تێیاندا ئاسان نییه.
هه‌ر چه‌نده چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا مزگه‌وتی نووری كه 3 ساڵ پێش ئێستا ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش وتاری تێدادا و مناره‌ی دێرینی حه‌دبا كه هه‌ر دووكیان له لایه‌ن چه‌كدارانی داعش خاپووركرابوون، له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه كۆنترۆڵكرانه‌وه‌و وه‌ك كۆتایی داعش له شاره‌كه راگه‌یه‌نرا، به‌ڵام هێشتا 6 ناوچه له مووسڵی كۆن ماون كه به ده‌ست داعشه‌وه‌ن.
شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ 17/10/2016 كه زیاتر له 8 مانگه ده‌ستپێكردووه‌و له كۆتایی نزیكبووه‌ته‌وه.