مێسی په‌یامێكی له كریستیانۆوه پێگه‌یشت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئارجێنتینا ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ په‌یامێكی پیرۆزبایی به بۆنه‌وه‌ی مه‌راسیمی هاوسه‌رگیری بۆ لیۆنێل مێسی ناردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه: 4 ته‌مووزی 2017، پێگه‌ی Oleـی ئارجێنتینا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرده‌وه كه كریستیانۆی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال په‌یامێكی پیرۆزبایی بۆ مێسی ناردووه و هیوای ژیانێكی ئاسووده و به‌خته‌وه‌ری بۆ مێسی و خانه‌واده‌كه‌ی خواستووه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه مێسی بۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی هیچ بانگهێشتنامه‌یه‌كی بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید نه‌ناردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مێسی وه‌ڵامی كریستیانۆی داوه‌ته‌وه و پیرۆزبایی دوو كۆرپه‌له تازه‌كه‌ی له كریستیانۆ كردووه.
هه‌ینی رابردوو مێسی له‌گه‌ڵ ئانتۆنێلا رۆكۆزای هاوڕێی، مه‌راسیمی ماره‌بڕینی به فه‌رمی ئه‌نجامدا، به ئاماده‌بوونی 10 یاریزانی ئێستا و پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا كه پێكهاتبوون له (كارلێس پیۆڵ، چاڤی هێرناندێز، ماسكیرانۆ، سوارێز، نێیمار، جیراردپیكێ كه هاوشانی شاكیرای خێزانی و گۆرانیبێژی كۆلۆمبی.