كاتی پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاته گه‌وره‌كه‌ی فیفا راگه‌یاندرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی ناسراو به فیفا، به فه‌رمی كات و شوێنی مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی ده‌ستنیشان كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 8 ته‌مووزی 2017، فیفا به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی رایگه‌یاند كه مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان كه به The Best ناسراوه له 23/10/2017 له شاری له‌نده‌نی بریتانیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
به گوێره‌ی ئامار و ده‌ستكه‌وته‌كانی پێشبینی ده‌كرێت كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ دووه‌مینجار له‌سه‌ریه‌ك ناسناوه‌كه بباته‌وه و ژماره‌ی تۆپه زێرینه‌كانی له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی بۆ خه‌ڵات یه‌كسان بكاته‌وه.
فیفا له 2016 له گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ جیابۆوه و جارێكی دیكه بڕیاریدا به جیا خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی ساڵ دابه‌ش بكات، به‌مه‌ش هه‌ریه‌كه‌یان به جیا خه‌ڵاته‌كه دابه‌ش ده‌كه‌ن، خه‌ڵاتی گۆڤاره فره‌سنییه‌كه هه‌ر به نێوی (باڵۆن دۆر) مایه‌وه و خه‌ڵاته‌كه‌ی فیفاش به نێوی (The Best) ده‌درێته باشترین یاریزانی جیهان.