به وێنه.. بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى پارته كريستيانه‌كان و جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا كۆبوويه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى پارته كريستييانه‌كانى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا مانفرێد ڤێيه‌ر كۆبوويه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسى ريفراندۆم و نوێترين پێشهاته سياسييه‌كانى ناوچه‌كه خرانه به‌ر باس.
دواتر سه‌رۆك بارزانى و شاندى ياوه‌رى له‌گه‌ڵ ريچارد چالنسكى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا له هۆڵى پرۆتۆكۆلى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا كۆبوويه‌وه.
بڕياريشه هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانى و شاندى ياوه‌رى له هۆڵى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا كۆببێته‌وه.