داعش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له سه‌ركرده‌كانی ئێران ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
له بڵاوكراوه‌یه‌كی نوێی ڤیدیۆیی داعشدا، كه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له سه‌ركرده‌كانی ئێران ده‌كه‌ن و باسی هێرشكردنه ناو خاكی ئێران ده‌كه‌ن.
داعش هێرشێكی توند ده‌كاته سه‌ر ئێران و مه‌زهه‌بی شیعه و ده‌وڵه‌تی ئێران به له ئایین لاده‌ر ناوده‌به‌ن.
ئه‌مه یه‌كه‌م به‌رهه‌می ڤیدیۆیی داعشه كه به تایبه‌ت بۆ دژایه‌تی ئێران دروستكرابێت و ئاراسته‌ی ئه‌و وڵاته‌ی بكه‌ن و به عه‌ره‌ب و فارسی په‌یامه‌كانیان ده‌ده‌ن و لۆگۆی" ویلایه‌تی دیاله" یان له ڤیدیۆكه‌داوه".
له ڤیدیۆكه‌دا كه‌سێك به جل و به‌رگی سه‌ربازی ده‌رده‌كه‌وێت و كۆمه‌ڵێك كه‌سی دیكه‌ش له پشتییه‌وه وه‌ستاون، ده‌ڵێت" ئه‌م په‌یامه بۆ حكومه‌تی سه‌فه‌وی له ئایین لاده‌ره" ئه‌وانه‌شی قسه ده‌كه‌ن خۆیان به " كه‌تیبه‌ی سه‌لمانی فارسی ناساندووه".
له ڤیدیۆكه‌دا ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ته‌قه له وێنه‌ی سه‌ركرده باڵاكانی ئێرانیش ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
ئه‌و فه‌رمانده داعشه به زمانی فارسی قسه‌ده‌كات و ده‌ڵێت" ئه‌مه ئاگاداركردنه‌وه‌یه بۆ مه‌جووس و له ئایین لاده‌ره‌كان، بۆ ئه‌وانه‌ی هاوبه‌ش بۆ خودا داده‌نێن، داوا له ئێرانییه‌كانی ده‌كات چه‌ك به رووی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌ڵبگرن و به بكوژی "ئه‌هلی سوننه" تۆمه‌تباریان ده‌كات".
له كاتی ئه‌و په‌یامه تونده‌ی به‌رپرسه‌كه‌یاندا، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ده‌مامكداری داعش، ژماره‌یه‌ك كه‌س به جل و به‌رگی سه‌ربازییه‌وه سه‌رده‌بڕن.