پەكەكە دوو ئۆتۆمبێلی تەقاندەوە

لە رێگەی تی ئێن تی تەقینەوەیان كردووە

K24 - زاخۆ

ھێزەكانی پەكەكە لە سنووری ناحیەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی توركیایان تەقاندەوە.

پەیامنێری كوردستان24 لە زاخۆ رایگەیاند: "كەمێك پێش ئێستا ھێزەكانی پەكەكە لە گوندی زریزە لە سنووری ناحیەی باتیفا لە رێگەی تی ئێن تی، دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی توركیایان تەقاندەوە.

عەقید دلێر زێباری، لە فەرماندەیی پاسەوانی سنووری سەر بە سوپای عێراق بە كوردستان24 گوت: "لە ئەنجامی تەقاندنەوەی ھەردوو ئۆتۆمبێلەكە، سێ سەربازی توركیا برینداربوون، ھەروەھا وەرگێڕێك كە لەگەڵ ئەو ھێزەدابوو، بانوی ئیبراھیم ئۆرەیی بریندارە، ھەردوو ئۆتۆمبێلەكەش بە تەواوی تێك شكێندراون".

پەكەكە دوو ئۆتۆمبێلی تەقاندەوە
پەكەكە دوو ئۆتۆمبێلی تەقاندەوە
پەكەكە دوو ئۆتۆمبێلی تەقاندەوە
پەكەكە دوو ئۆتۆمبێلی تەقاندەوە
پەكەكە دوو ئۆتۆمبێلی تەقاندەوە
پەكەكە دوو ئۆتۆمبێلی تەقاندەوە
پەكەكە دوو ئۆتۆمبێلی تەقاندەوە
پەكەكە دوو ئۆتۆمبێلی تەقاندەوە