هه‌سه‌ده: شه‌ڕى ره‌ققه درێژه ده‌كێشێت
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌يه‌كى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) رايگه‌ياند، داعش له ره‌ققه گه‌مارۆدراوه، به‌ڵام شه‌ڕه‌كه درێژه ده‌كێشێت و ره‌نگه چوار مانگى ديكه بخايه‌نێت.
هه‌ڤاڵ جه‌بار، يه‌كێكه له فه‌رمانده‌ى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) له ريزى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات و له باره‌ى شه‌ڕى ره‌ققه‌وه گوتى: هه‌سه‌ده توانيويه‌تى نيوه‌ى ره‌ققه كۆنترۆڵبكات، له هه‌موو قۆڵه‌كانه‌وه له پێشڕه‌ويدايه.
هه‌فته‌ى رابردوو، هه‌سه‌ده توانى گه‌ڕه‌كانى باشوورى ره‌ققه به ته‌واوى كۆنترۆڵ بكات و له ناوه‌ڕاستى شاره‌كه‌ش چه‌كدارانى داعش گه‌مارۆ بدات.
هه‌روه‌ها گوتى: هێزه‌كانيان به‌ره‌و گه‌ڕه‌كه‌كانى مه‌نسوور و ره‌شيدى شاره‌كه پێشڕه‌وى ده‌كه‌ن.
شه‌ڕى ره‌ققه له سه‌ره‌تاى حوزه‌يرانى رابردووه‌وه ده‌ستيپێكردووه و هه‌سه‌ده توانيويه‌تى به‌شێكى به‌رچاوى شاره‌كه كۆنترۆڵ بكات.
پرۆسه‌ى كۆنترۆڵكردنى ره‌ققه به كرده‌وه له مانگى نۆڤه‌مبه‌رى ساڵى رابردوو ده‌ستيپێكرد و به چه‌ند قۆناغێك هێزه‌كانى هه‌سه‌ده توانيان بگه‌نه ده‌روازه‌كانى شاره‌كه.
به‌رپرسانى هه‌سه‌ده ده‌ڵێن له‌به‌ر قه‌ناس به‌ده‌ست و بۆمبه چێندراوه‌كان و ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كان ناچارن به شێنه‌يى شه‌ڕه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رن.
سه‌ره‌تا هه‌سه‌ده مه‌زنده‌ى كردبوو، شه‌ڕى ره‌ققه به چه‌ند هه‌فته‌يه‌ك ته‌واو بێت، به‌ڵام ئێستا باس له‌وه ده‌كه‌ن شه‌ڕه‌كه چوار مانگى ديكه ده‌خايه‌نێت.
هه‌ڤاڵ جه‌بار ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، داعش به چڕى شاره‌كه‌ى بۆمبڕێژكردووه و كاتێك هێزه‌كانيان جووڵه ده‌كه‌ن، بۆمبه‌كان ده‌ته‌قێننه‌وه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته رێگرى گه‌وره له‌به‌رده‌م پێشڕه‌وييه‌كانياندا.
سه‌باره‌ت به زيانه گيانييه‌كانى هه‌سه‌ده، ئه‌و به‌رپرسه‌ى هه‌سه‌ده گوتى: به به‌راورد له‌گه‌ڵ شه‌ڕى منبج، زيانى گيانى هێزه‌كانيان كه‌متر بووه.