كۆبوونه‌وه‌ى شاندى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم له‌گه‌ڵ عه‌بادى ده‌ستيپێكرد

K24 – هه‌ولێر:
كه‌مێك پێش ئێستا شاندى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه دواى ئه‌وه دێت، كه ئه‌مڕۆ شاندى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم گه‌يشته شارى به‌غدا و له لايه‌ن ئه‌ميندارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى عێراقه‌وه پێشوازييان لێكرا.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا، شاندى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم به مه‌به‌ستى رێكخستنى كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى چه‌ند كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ئه‌نجامدا.
هاوكات دوێنێ عه‌باس به‌يانى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تايبه‌ت به كوردستان 24 رايگه‌ياند، لايه‌نه عێراقييه‌كان پێشوازى له‌و شانده ده‌كه‌ن و خۆشحاڵى خۆيشى بۆ سه‌ردانه‌كه ده‌ربڕى.
بڕياره شانده‌كه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق دانووستان له باره‌ى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ريفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بكه‌ن.