به وێنه و ڤيديۆ.. توركيا به‌شێكى شارى مێژوويى حه‌سه‌ن كێفى ته‌قانده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى توركيا به‌شێكى شارى مێژوويى حه‌سه‌ن كێفى له باكوورى كوردستان ته‌قانده‌وه، كه ته‌مه‌نى ئه‌و شوێنه‌واره زياتر له 12 هه‌زار ساڵ بوو.
ئه‌نقه‌ره له چوارچێوه‌ى پلانێكى بۆ درووستكردنى به‌نداوێك له ناوچه‌كه‌دا، كه ژيانى گونده‌كانى سنووره‌كه له‌ناو ده‌بات، به‌شێكى ئه‌و شاره مێژووييه‌ى ته‌قاندووه‌ته‌وه.
حه‌سه‌ن كێف یه‌كێكه له‌كۆنترین شاره مێژووییه‌كان له‌باكوری كوردستان، ئه‌م شارۆچكه‌یه له‌روی ئیدارییه‌وه سه‌ر به‌شاری باتمانه‌و نزیكه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌سه مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌یان هه‌زار ساڵ پێش زایین زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن، له‌سه‌ره‌تای دروست بونیه‌وه مرۆڤ له‌نێو چیاكاندا بۆ ژیان شوێنی هه‌ڵكۆڵیوه و وه‌ك خانوو به‌كاری هێناوه و تێيدا ژیاون له‌م شاره‌دا چه‌ندین ئیمپراتۆری مه‌زن حوكمڕانی و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووه ماوه‌ی 10 ساڵه حكومه‌تی توركیا كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌نداوی ئیلوسو دروستبكات به‌دوری 70 كم له‌حه‌سه‌ن كێف و به‌ته‌واوبونی ئه‌م به‌نداوه‌ش ئه‌م شارستانیه‌ته بۆ هه‌میشه ده‌كه‌وێته ژێر ئاوه‌وه.
به‌نداوى ئيلوسو چواره‌م گه‌وره‌ترین به‌نداوه له‌توركیا، له‌دوای به‌نداوه‌كانی (ئه‌تاتورك و قه‌ره‌غایه و كه‌بان)، هه‌ر چوار به‌نداوه‌كه‌ش له‌سه‌ر روباری دیجله و فوراتن. ئیلوسو له‌سه‌ر رووباری دیجله دروست ده‌كرێت به‌رزی به‌نداوه‌كه 135م و ئاستی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاو 526 مه‌تره و به‌تارماییه‌ك ناوده‌برێت بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی ئاوی عێراق.
شاری حه‌سه‌ن كێف قه‌ڵایه‌كی سه‌خت و قایمی تێدا بووه و شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی له باره‌يه‌وه ده‌ڵێت: قه‌ڵاكه 150 باڵ درێژ بووه. به‌مه‌ش بۆته پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی گرنگ.
له سه‌رده‌می مێژووی ئیسلامی‌دا ناوه‌ندێكی زانست بووه و چه‌ندین زانای لێ هه‌ڵكه‌وتووه.
ماوه‌یه‌ك بنه‌ماڵه‌ی مه‌ڕوانییه‌كان و دواتریش حه‌مدانییه‌كان و پاشان توركه‌كان فه‌رمانڕه‌وایه‌تیان به‌سه‌ردا كردووه، تا له كۆتاییدا ئه‌یوبییه‌كان له ساڵی 629 كۆچى ئه‌و شاره‌یان خسته ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆیانه‌وه.