توركيا پێدانى ڤيزاى له سلێمانى راگرت

K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان بڵاويانكرده‌وه، حكومه‌تى توركيا بڕياريداوه پێدانى ڤيزا به خه‌ڵكى سنوورى سلێمانى رابگرێت.
كه‌ناڵه‌كانى يه‌كێتى ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه‌شكردووه، راگرتنى پێدانى ڤيزا هۆكاره‌كه‌ى "سياسييه".
ئه‌م بڕياره دواى ئه‌وه دێت، حكومه‌تى توركيا له كاتێكدا وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ له‌گه‌ڵ شاندێكى يه‌كێتى له هه‌ولێر له كۆبوونه‌وه‌دا بوو، نوێنه‌رى ئه‌و حزبه‌ى له توركيا ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
به‌هرۆز گه‌ڵاڵى نوێنه‌رى يه‌كێتى له ئه‌نقه‌ره، دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، نابێت ده‌زگا ئه‌منييه‌كان رێگه بده‌ن هه‌موو كه‌س و لايه‌نێك له سنوورى سلێمانى "ته‌راتێن" بكه‌ن.
كوردستان 24 پێشتر له زارى سه‌رچاوه‌يه‌كه‌وه بڵاويكرده‌وه، به هۆى رفاندنى چه‌ند هاووڵاتييه‌كى توركياوه له سنوورى سلێمانى توركيا بڕياريداوه نوێنه‌رى يه‌كێتى له وڵاته‌كه‌ى ده‌ربكات.
لە ئێستادا پێدانی ڤیزا لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان ئاساییە و تەنھا لە پارێزگای سلێمانی راگیراوە.