زاحى خه‌لفان ته‌ميم: ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ مافى كورده‌ و ريفراندۆم ئامرازى به‌ديهێنانييه‌تى

كه‌سايه‌تى به‌ناوبانگى كه‌نداو وجێگرى فه‌رمانده‌ پۆليس و ئاسايشى گشتى دوبه‌ى

K24 – هه‌ولێر:

كه‌سايه‌تى به‌ناوبانگى كه‌نداو وجێگرى سه‌رۆكى پۆليس و ئاسايشى گشتى دوبه‌ى، زاحى خه‌لفان ته‌ميم رايگه‌ياند، ئيدى با به‌س بێت ئيستغلال كردنى كورد له‌ لايه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى خه‌ونه‌كانيان تێكشكاندوون و كورد مافى خۆيه‌تى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى هه‌بێت و ريفراندۆميش ده‌يانگه‌يانێته‌ ئه‌و ئه‌و ئامانجه‌.

زاحى خه‌لفان ته‌ميم كه‌ به‌ كه‌سايه‌تييه‌كى به‌هيز و كاريگه‌رى كه‌نداو هه‌ژمار ده‌كرێت و له‌ ته‌مه‌نيدا چه‌ندين به‌رپرسيارێتى گرنگ و هه‌ستيارى له‌ دوبه‌ى هه‌بووه‌، له‌ رێى هه‌ژمارى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تيى تويته‌ر چه‌ندين جريوه‌ى تايبه‌ت به‌ پشتيوانيكردنى پرسى كوردى بڵاوكردوونه‌ته‌وه‌.

 

ته‌ميم جێگرى سه‌رۆكى پۆليس و ئاسايشى گشتى دوبه‌يه‌ و له‌ له‌ نێوان ساڵانى 1980 تا 2013 فه‌رمانده‌ى گشتيى پۆليسى دوبه‌ى بووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى جێبه‌جێكار بووه‌ له‌ حكومه‌تى دوبه‌ى و هاوكات ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وقاف و كاروبارى ئيسلامى بووه‌، له‌ باره‌ى مافى كورده‌وه‌ نووسيويه‌تى: ئێمه‌ مافى كوردمان ده‌وێت. كورد گه‌لێكه‌ شايسته‌ى ده‌وڵه‌تبوونه‌، نا بۆ مانه‌وه‌ى كورد له‌ په‌راوێزدا.

هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: بۆچى كورد سه‌ربه‌خۆ نه‌بن، به‌سه‌ بۆ ئيستغلال كردنيان له‌ لايه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ى خه‌ون و ئاواته‌كانى ئه‌و گه‌له‌يان تێكشكاندووه‌.

له‌ تويتێكى ديكه‌دا نووسيويه‌تى: قسه‌كردن له‌ درووستبوونى ده‌وڵه‌تێكى كوردى سه‌ربه‌خۆ و جيا له‌ توركيا، ئێران، عێراق و سووريا مافێكى ره‌وايه‌ و ئه‌نجامدانى ريفراندۆميش رێگه‌يه‌كه‌ بۆ به‌ديهێنانى.

زاحى خه‌لفان ته‌ميم، كه‌ خاوه‌نى چه‌ندين خه‌ڵاتى هه‌رێمايه‌تى و نێوده‌وڵه‌تييه‌، له‌ جريوه‌يه‌كى ديكه‌دا نووسيويه‌تى: ئيدى ئێستا كاتى لابردنى ئه‌و سته‌مه‌يه‌ له‌سه‌ر برايانى كوردمان هه‌يه‌.

هه‌روه‌ها له‌ جريوه‌يه‌كى ديكه‌دا پرسيار ده‌كات و ده‌ڵێت: بۆچى فارسه‌كان كه‌ كه‌مينه‌ن له‌ ناو گه‌لانى ئێراندا ده‌وڵه‌تيان هه‌بێت..