وه‌زیری جه‌نگ و 40 سه‌ركرده و چه‌كداری داعش كوژران
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند: "به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی رووسیا له ناوچه‌كانی دێره‌زوور، 40 چه‌كداری داعش كوژراون و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیاری رێكخراوه‌كه‌ش له ناو كوژراوه‌كاندان".
له به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیادا هاتووه: "به‌هۆی بۆردوومانه‌كه‌وه 4 سه‌ركرده‌ی داعش كوژراون و یه‌كێكیان ئه‌بو محه‌مه‌د شیمالی ئه‌میری دێره‌زووره".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه له‌و بۆردوومانه‌دا "گۆڵمروود حه‌لیمۆڤ كه وه‌زیری جه‌نگی داعش بوو به‌ركه‌وتووهو كوژراوه".
به گویره‌ی زانیارییه‌كانی به‌رپرسانی رووسیا، حه‌لیمۆڤ، تاجیكستانییه و پیش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به چه‌كدارانی داعشه‌وه بكات، ساڵی 2015 ئه‌ندامی هێزه تایبه‌ته‌كانی وڵاته‌كه‌ی بووه".
سوپای رووسیا رایگه‌یاندوو: "فڕۆكه‌كان له كاتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی داعشدا كه ده‌یانویست پلان بۆ رێگه‌گرتن له هێرشێكی سوپای سووریای به‌شار ئه‌سه‌د دابنێن كه له دێره‌زوور پێشڕه‌وییان كردووه، كردوونیانه‌ته ئامانج و زیانیكی زۆریان لێداون".