په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: كورد ئیهانه‌ی عێراق ده‌كات

رێزان شێخ دلێر: كورد شه‌ڕی هه‌ڵگیرساندووه‌

K24 - هه‌ولێر:

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كورد به‌ سه‌رچاوه‌ی درووستكردنی شه‌ر و گرژی به‌رامبه‌ر عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێت " كورد ئیهانه‌ی عێراق ده‌كات".

رێزان شێخ دلێر، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌ میانی راپۆرتی رۆژنامه‌یه‌كی ناوخۆیی كوردیدا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ئه‌و كاردانه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر عێراق له‌ ئاستی تاكه‌كه‌سی یان چه‌ند كه‌سێكدا بینراوه‌، رووی ده‌می ده‌كاته‌ كوردستان و ده‌ڵێت‌: "تۆ شه‌ڕت هه‌ڵگیرساندووه‌ نه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێك درووست بكه‌یت، بیرت نه‌چێت تۆ پێناسه‌كه‌ت عێراقییه‌، پاسپۆرتت پاسپۆرتی ئه‌وه‌، عه‌ره‌ب هه‌رگیز نایه‌وێت عێراق پارچه‌ پارچه‌ بكرێت، ئه‌وه‌ كورده‌ ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تی هه‌بێت، به‌ڵام به‌ شه‌ڕ و به‌ جه‌نگ و به‌ ئیهانه‌كردن".