زیاتر لە 50 کەس لە هێرشەکەی شاری لاس ڤیگاس کوژران

کەسێک هێرشی کردە سەر بەشداربووانی کۆنسێرتێک لە لاس ڤیگاس

K24 - هه‌ولێر:

ژمارەی قوربانیانی هێرشەکەی شاری لاس ڤیگاس لە ئەمریکا بۆ زیاتر لە 50 کوژراو و 200 بریندار بەرزبووەوە.

پۆلیسی ئه‌مریكا رایگەیاند: "كه‌سێك ده‌ستڕێژی به‌سه‌ر ئاماده‌بووانی كۆنسێرتێكی میوزیكی له‌ شاری لاس ڤێگاس كردووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا زیاتر 50 كه‌س كوژراون و 200 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون".

پۆلیسی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە کە هێرشبەرەکە کوژراوەو خەڵکی شاری نیڤادایە و گوتیشی لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامە.

لاس  ڤێگاس ئەو شارەی ویلایەتی نیڤادا کە هەرگیز ناخەوێ ئەمجارە رووبەرووی چەند هێرشێکی چەکداری بووەوە، سەرەتا هێرشکرایە سەر ئامادەبوانی کۆنسێرتێک و ژمارەیەکی زۆر بوونە قوربانی، وەک ئامادەبوانی کۆنسێرتەکەش دەڵێن هێرشە بۆ ئەوان وەک شۆکێک بووە و تا ساتی هەڵهاتنی گۆرانیبێژەکەش باوەڕیان نەکردووە.

یه‌كێك له‌ شایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێت: "ئێمە لە فێستیڤاڵی رۆوت٩١ بووین دەنگی تەقە هات بەڵام باوەڕمان نەکرد تا ئەوساتەی گۆرانیبێژ جەیسن ئەڵدن ستەیجی گۆرانیگوتنی بەجێهێشت، ئەو شەش جار دەسترێژی کرد ئینجا خەڵک بەشیکیان هەڵاتن و بەشێکیان خۆیان دانەواند، ئەو کاتە گوێم لێبوو هەندێ شوشە شکان کە بوتڵ بوون زۆر سەیر بوو لە سەرەتا وامان زانی یاری ئاگرینە".

بەگوێرەی وتەی شاهید‌حاڵەکان تەقەکەرەکە چەکی ئۆتۆماتیکی پێبووە و دوای تەقەکردن لە کۆنسێرتەکەش دەنگی تەقە لە قومارخانەیەکی نزیک لە شوێنی رووداوەکە بیسترا کە تا ئێستا ئاکامەکەی نەزانراوە و پۆلیسی لاس ڤێگاسیش داوای لە هاوڵاتیان کرد لە ماڵەکانیان بمێننەوە، ئەمە جیا لە داخستنی فڕۆکەخانەی شارەکە کە یەکیکە لە گرینگترین فڕۆکەخانەکانی ئەمریکا

 

ده‌رباره‌ی رووداوه‌كه‌ گوتەبێژی پۆلیسی نیڤادا - جێف کلارک گووتی: "ئێمە لەوە تێدەگەین کە خەڵک داوای هاوکاری لە ئێمە دەکات بەڵام لە هەمان کاتدا ئێمەش پێویستیمان بەوانە پێویستە شوێنی رووداوەکە چۆڵ بکرێت و خەڵک بچێتەوە ماڵەوە گەر هەر زانیارییەک هەبوو پیویستە پێمان بدرێ، توانیومانە دۆخەکە کۆنترۆڵبکەین بەڵام دەبێ لە هەمان کاتدا ٥٠  کوژراو و زیاتر لە ١٠٠ بریندارمان هەیە بەداخەوە".

 

ئەمە یەکەم جار نییە کە هێرشی لەو جۆرە دەکرێ پێشتریش لە شاری مانچێستەری بریتانیا لە ئەنجامی تەقینەوەیەک کە لە کۆنسێرتێکی ئاریانا گراندی گۆرانیبێژدا روویدا ژمارەیەکی زۆر کەس بوونە قوربانی.

زیاتر لە 50 کەس لە هێرشەکەی شاری لاس ڤیگاس کوژران
زیاتر لە 50 کەس لە هێرشەکەی شاری لاس ڤیگاس کوژران
زیاتر لە 50 کەس لە هێرشەکەی شاری لاس ڤیگاس کوژران
زیاتر لە 50 کەس لە هێرشەکەی شاری لاس ڤیگاس کوژران
زیاتر لە 50 کەس لە هێرشەکەی شاری لاس ڤیگاس کوژران